Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:20

ئێران.. بەندکراوێکی کورد لە بەندینخانەی سنە لە سێدارەدرا

کوردستان TV
100%


 به‌ندكراوێكی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ به‌ندینخانه‌ی سنه‌ له‌ سێداره‌ درا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌185ی2023"سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی مستەفا ساڵحی خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا".

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌رێ:خراوه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، مستەفا ساڵحی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی برای هاوژینەکەی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
مستەفا ساڵحی ڕۆژی شەممە 23ی4  لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی جەمشید کەریمی خەڵکی دێولان و دانیشتووی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەس گواسترابوونەوە.
هەنگاو زانیویەتی کە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە لە بەرانبەر پێدانی بڕی 4 ملیار تومەن پارە، سزای سێدارەی جەمشید کەریمی هەڵوەشاوەتەوە و جێبەجێ نەکراوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە 24ی4، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی کیومەرس مینبەری و سەعید ئەرجومەندی کە پێشتر بە هەمان تۆمەت ئەو سزایەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.