Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 05:51

بۆچی خواردنی مۆز بەر لەخەوتنی شەوانە زیانی هەیە ؟

کوردستان TV
100%

زۆر كەس ئارەزووی خواردنی ژەمە سووكەكان دەكەن پێش خەوتن، مۆزیش یەكێكە لە میوە دڵخوازەكان بەڵام لێكۆڵینەوەكان ئەنجامی جیاواز دەردەخەن.
شارەزایان دەڵێن :مۆز خۆراكێكی نایاب و ناوازەیە كە دەتوانرێت لە هەر كاتێكی ڕۆژدا زۆر چێژی لێ وەربگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی زۆر نزیك لەكاتی خەوتن دەبێتە هۆی تێكچوونی خەوی شەوانە و دەبێتە هۆی دروستبوونی خەوی ناخۆش.
شارەزایان هۆكاری ئەمەش دەگەڕێننەوە كە مۆز ڕێژەیەكی بەرزی مەگنیسیۆمی تێدایە، كە ماسولكەكان جەستە ئارام دەكاتەوە، هەروەها ڕێژەیەكی زۆر میلاتۆنین لەخۆدەگرێت، هەروەها زیادەڕۆیی لە میلاتۆنین كاریگەری پێچەوانەی دەبێت.
بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین و دەردانی لە مێشكدا پەیوەندی بە كاتەكانی ڕۆژەوە هەیە، چونكە لە كاتی هاتنی شەودا زیاد دەكات، لە ڕۆژدا كەم دەبێتەوە، لەگەڵ تەمەنیشدا بەرهەمهێنانی كەم دەبێتەوە.
بۆیە شارەزایان ئامۆژگاری وازهێنان لە خواردنی مۆز ناكەن، بەڵكو هەوڵدەدەن هاوكاربن لە هەڵبژاردنی باشترین كات بۆ خواردنی ئەو میوەیە.
هەروەها جەخت لەوە دەكەنەوە كە كاتی خواردنی میلاتۆنین كلیلی یارمەتیدانی خەوتنە، بۆیە باشتر وایە پێش ئەوەی دەست بكەیت بە هەوڵدان بۆ خەوتن كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر مۆز بخۆیت بۆ ئەوەی زیادەڕۆیی لە میلاتۆنین كاریگەری پێچەوانەی نەبێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.