Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:34

لە پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی رۆمادا یاریزانان دانیال مێدڤێدێڤ و ئاندرێ روبلێڤ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

کوردستان TV
100%


لە میانی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی سەر زەوی رۆمادا لەسەر ئاستی کوڕان هەریەکە لە یاریزانانی رووسیایی، دانیال مێدڤێدێڤ و ئاندرێ روبلێڤ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

ئەمساڵ لە چوارچێوەی 80یەمین پاڵەوانێتیی کراوەی تێنسی سەر زەوی رۆمادا، خولی سێیەم و چوارەمی پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی کچان و کوڕان، بەردەوام بوو.

یاریزانی رووسیایی، دانیال مێدڤێدێڤ کە ریزبەندی سێیەمی جیهانی هەیە لە خولی سێیەمدا، لەسەر ئاستی کوڕان بە ئەنجامی 2-1 لە یاریزانی ئیسپانی، بێرنابێ زاپاتا میرایاسی بردەوە.

لەهەمان خولدا یاریزانی رووسیایی، ئاندرێ روبلێڤ رووبەڕووی یاریزانی ئیسپانی، ئالێخاندرۆ فۆکینا بووەوە و بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

هەروەها لە میانی پاڵەوانێتییەکەدا لەسەر ئاستی ئافرەتان، یاریزانی کازاخستانی، ئێلێنا ریباکینا لە خولی چوارەمدا، رووبەڕووی یاریزانی چیکی، مارکێتا ڤۆندرۆسۆڤا بووە و ریباکینا بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

لە یارییەکی دیکەشدا یاریزانی رووسیایی، داریا کاساتکینا بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوت بەسەر رکابەرە لاتیڤییەکەی، یەلێنا ئۆستاپێنکۆ.

هەر لەم میانەیەشدا بەهۆی بارینی بارانێکی بەهێز لە رۆما، یارییەکانی ئێوارەی پاڵەوانێتییەکە بۆ ئەمڕۆ دواخران.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.