Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 16:45

ڤیدیۆ... تێکشکاندنی فڕۆکەکەی دەبێتە هۆی زیندانیکردنی بۆ ماوەی 20 ساڵ

کوردستان TV
100%


یوتیوبەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی دوای ئەوەی ساڵی پار ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە وا دەردەچێت فڕۆکە تاکە کەسییەکەی تێکشکاوە، خۆی فڕێ دەداتە دەرەوە.
تریڤۆر جەیکۆب، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵیک بەسەر ئەو رووداوە رایگەیاند بوو : کە بە ئەنقەست ئەم کارەی ئەنجام داوە و فڕۆکەکەی خۆی تێکشکاندووە بۆ ئەوەی ببێتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی لە یوتیوب.
دەسەڵاتی دادوەریش لە ئەمریکا، ئێستا کەیسێکی دژی ئەم یوتیوبەرە جوڵاندووە بۆ ئەوەی بە یاسای خراپەکاری مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
لەم سکاڵایە دا کە ئێستا لە بەردەم دادوەرە رەنگە جەیکوب جگە لە سزای ماددیی بۆ ماوەی 20 ساڵیش زیندانی بکرێت.
یاساکانی پاڵپشت بەوەی کە دژی جەیکۆب بتواندرێ سکاڵای لەسەر بکرێت باس لەوە دەکەن، کە ئەم کارە دەیتوانی مەترسیی بۆ گیانی خەڵکانێک دروست بکات کە لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەن.
جگە لەوەش، جەیکۆب بە پەڕەشووتێک خۆی فڕێداوەتە خوارەوەش و چۆیە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی شێواندنی ئاسەواری فڕۆکەکەی داوە، ئەمەش پێچەوانەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و یاسایە.
ئەم هەواڵە کاردانەوەیەکی زۆری لە میدیا جیهانییەکان دا بە دوای خۆی دا هێنا و جگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە هەندیك پاڵپشتی دەکەن و هەندێکی دیکەش دەڵێن دەبێت بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەل دا بکرێت،ئەم ڤیدیۆیەش له‌ ئێستادا لە یۆتیوب نزیکەی 4 ملیۆن بینەری هەبووە.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.