Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:51

ئێران 2 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%

ئێران 2 هاووڵتی كوردی له‌ به‌ندینخانه‌ی سنه‌ له سێداره‌دا. 

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 14ی5ی2023(، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەعید ئەرجوومەندی خەڵکی خوڕەمئاوا و دانیشتووی سنە و هەروەها کیومەرس مینبەری خەڵکی کامێران لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.
هه‌نگاو ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیانی بەسەردا سەپابوو. ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئەم دوو بەندکراوە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترانەوە و هەنگاو بە نیسبەت جێبەجێکردنی سزاکەیان هۆشداری دابوو.

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" بنەماڵەی یەکێک لە کوژراوەکان بە مەبەستی لێخۆشبوون لە سەعید ئەرجوومەندی داوای بڕی6 ملیار تومەن پارەی کردبوو، بەڵام بنەماڵەی ئەرجوومەندی تەنیا توانیبوویان 3 ملیار دابین بکەن. سەرەڕای ئەوەی شەوی ڕابردوو خەڵک و چالاکانی مەدەنی لەپێش ماڵی بنەماڵەی کوژراوەکە کۆبوونەوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سەپێندراو بە سەر سەعید جێبەجێ کرا".


رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" هەواڵی لەسێدارە دانی ئەم دوو بەندکراوە هەتا ئێستا لە میدیای ئێران و بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە".

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی گواستنەوەی دوو بەندکراوی دیکەی بە ناوەکانی مستەفا ساڵحی و جەمشید کەریمی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستبووە کە ئەگەری زۆر ڕۆژی چوارشەممە سزاکەیان جێبەجێ بکرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.