Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 23:17

بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە دیمەشق ئەفسەرێك و 4 پۆلیس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە بنكەی پۆلیسی بەرزە لە دیمەشق ئەفسەرێك و 4 پۆلیس بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی سووریا ناسراو بە "سانا" لەسەر زاری وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەیاند: لە ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس لەناو كەمپی بنكەی پۆلیسی بەرزە لە دیمەشق تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێك و چوار ئەندامی دیكە بە پلەی جیاواز برینداربوون.
هەروەها وەزارەتەكە پشتڕاستی كردەوە كە بەڵگەكانی پزیشكی دادوەری و تیمی ئاگركوژێنەوەی دیمەشق دەستبەجێ ئامادەبوون، و بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، و لێكۆڵینەوەكانیش تا ئێستاش بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی بارودۆخی ڕووداوەكە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.