Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 23:42

ئافرەتێك لەنێو فڕۆكەدا دووپشكێك پێوەی دەدات

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای ئایر هیندستان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ڕۆژنامەی هیندی پرێس تراست بڵاویكردووەتەوە، ئافرەتێك لەناو فڕۆكەدا دووپشكێك پێوەی دەدات و ئەوەشی ڕوویداوە بە ڕووداوێكی زۆر دەگمەن و بەدبەخت وەسفكردووە.
هێڵی ئاسمانییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر لە گەشتەكانیدا تووشی حاڵەتی بوونی مشك یان باڵندە بووە، بەڵام ئەمە رووداوێكی زۆر دەگمەنە.
هەروەها گوتەبێژی هێڵی ئاسمانی هیندستان بە ئاسیا نیوزی ڕاگەیاندووە، لەكاتی نیشتنەوەی فڕۆكەكە ،سەرنشینەكە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ كراوە، دواتریش بەرپرسان تەواوی فڕۆكەكەیان پشكنی و لە كۆتاییدا شوێنی دووپشكەكەیان دۆزییەوە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.