Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 07:57

ڤیدیۆ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا 12 كەس گیانیان لەدەستدا و 31 كەسیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

ئێوارەی دوێنێ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە هاتای كە بارهەڵگرێك خۆی بە بارهەڵگرێكی دیكەدا كێشا، چووە سایدی بەرامبەر و خۆی بە 11 ئۆتۆمبێلی دیكەدا كێشا، بەم هۆیەوەش دەیان كەس بوونە قوربانی.
رووداوەكە لەسەر رێگای سەرەكی ئیسكەندەرون-ئانتاكیا روویدا و تێیدا بارهەڵگرێك خۆی بە كرێنێكدا كێشا.
شۆفێری بارهەڵگرەكە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سایدی بەرامبەر، لەوێ خۆی كێشاوە بە نۆ ئۆتۆمبێل و دوو مینی پاسدا كە لە قەراغی رێگاكەدا وەستاون. 
لەوبارەیەوە فەخرەددین كۆجا ، وەزیری تەندروستیی توركیا، ئاشكرایكرد لە رووداوەكەدا 12 كەس گیانیان لەدەستداوە و 31 كەسیش برینداربوون كە برینی سێیان سەختە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.