Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 19:05

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی داوای قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو لە سوودانی دەکات

کوردستان TV
100%

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی بەشداری لە دیالۆگی دیوانی بەغدا بۆ بەربژێرە سیاسییەکان كرد و ڕایگەیاند، حکوومەتەکەی سوودانی متمانە بۆ شەقامی عێراقی دەگەڕێنێتەوە.

دوێنێ شەممە 29ـی 04ـی 2023 د. ئەشواق جاف بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەربژێری سیاسی عێراقی بەشداری لە دیالۆگێک كرد كە لە دیوانی بەغدا بۆ بەربژێری سیاسیی و کۆمەڵایەتی ڕێکخرابوو.

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە میانی بەشداریەكەیدا ئاماژەی بەوە دا کە بەرنامەی حکوومەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران، ئەو تێڕوانینەی بە گەلی عێراق بەخشی کە پێویستە سوود لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگرن بۆ چارەسەرکردن و ڕاستکردنی كارەكانی داهاتوو.

هەروەها ڕایگەیاند: بەڵگەکان ئەوەیە کە دەستی خستۆتەسەر ئەو خاڵانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی عێراق  هەیە و متمانە دەگەڕێنێتەوە بۆ شەقامی عێراقی، ئەوانیش بریتین لە:  نەهێشتنی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئەمەش ئەگەر جێبەجێ بکرێت؛ متمانەی شەقامی عێراقی بۆ لایەنە سیاسیەکان دەگەڕێنێتەوە، بۆیە گرنگە پاڵپشتی محمد شیاع سوودانی بکەین؛ بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەی حکوومەتەکەی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات.

بەرپرسی لقی پێنج لە بەشێکی دیکەی قسەکانی داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق  كرد حکوومەتەکەی جیاواز بێت لە حکوومەتەکانی پێشوو، ئەویش بە ناردنی ڕەشنووسی یاسایە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی ڕژێمی لەناوچوو بۆ پەرلەمان، بەتایبەتی کە خودی خۆی پشتگیری لەو یاسایەی کردووە کاتێک وەزیری مافی مرۆڤ بووە، پێشتریش پڕۆژەیاسایەک لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەرێمی کوردستانەوە نێردراوە، هەروەها ڕەشنووسی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بووە،  بەڵام بەداخەوە، حکوومەتەکانی پێشوو كەمتەرخەم بوون و بە بیانووی جۆراوجۆر پرۆژەیاساكەیان نەنارد بۆ پەرلەمان.

هەر بۆیە داوام لێکرد کە یاساکە بنێردرێتە پەرلەمان و دادپەروەری لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کە بە چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە بۆردومان کران و قوربانییانی ئەنفالکراوان لە گەرمیان و بارزان و بالیسان،  هەروەها ئەوانەی ئاوارەبوون بۆ وڵاتانی دراوسێ، تورکیا، سووریا، ئێران، مەبەستمان لەوان کوردی فەیلی و هەموو كورد و دادپەروەری بۆ هەموو قوربانییانی دەستی دەسەڵاتی لەناوچوو، لە زاخۆوە تا بەسڕە.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.