Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 14:31

یاریزان پاولۆ بانچێرۆ بووە باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی ئەمریکا

کوردستان TV
100%


پاولۆ بانچێرۆ لە دوای هەریەکە لە شاکیل ئۆنییەل (1992-1993) و مایک میلەر (2000-2001) سێیەم یاریزانی یانەی ئۆرلاندۆ ماجیکە کە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بەدەستهێنابێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە لە ئەنجامی دەنگدانی راگەیاندنکارانەوە، یاریزان پاولۆ بانچێرۆ لە یانەی ئۆرلاندۆ ماجیک، وەک باشترین یاریزانی لاو بۆ وەرزی 2022-2023 دیاریی کراوە.

هەر لە دەنگدانەکەدا، یاریزان جالین ویلیامز لە یانەی ئۆکلاهۆما سیتی ساندەر پلەی دووەم و یاریزان وکەر کێسلەر لە یانەی یوتا جاز پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

بەم شێوەیەش بانچێرۆ لەنێو ئەو یاریزانە لاوانەی یەکەم ساڵیانە بەشداری پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی ئەمریکا بکەن، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو کە بەناوی ئەفسانەی تۆپی باسکە، ویڵت چامبەرلین-ەوە ناونراوە.

لە لایەکی دیکەشەوە پاولۆ بانچێرۆ لە دوای هەریەکە لە شاکیل ئۆنییەل (1992-1993) و مایک میلەر (2000-2001) سێیەم یاریزانی یانەی ئۆرلاندۆ ماجیکە کە ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنابێت.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.