Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 00:52

مەکتەبی پارتی لە قاهیرە نیوەڕۆخوانێک بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان ساز دەکات

کوردستان TV
100%

بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر نیوەڕۆخوانێکی بۆ کۆمەڵێک قوتابیی عێراقی و کوردستانی ساز کرد.

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە وێڕای پیرۆزبایی جەژن سوپاسی ئامادەبووانی کرد و لە گوتەیەکدا، هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزی بۆ کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە بایەخ بە خوێندن بدەن بەتایبەتی لە وڵاتی میسڕ کە هەموو ئاسانکاری بۆ قوتابییان کردووە.

بەرپرسی پارتی لە وڵاتی میسڕی دووپاتی کردەوە کە خۆیان بەدوور بگرن لە ناکۆکی سیاسیی و دووبەرەکی و هەروەها گوتی: ئێمە لە پارتی هەردەم دژی جیاوازی نێوان پێکهاتەکانین و هەردەم هەوڵەکان بۆ لێکنزیکبوونەوە و تەبایی و پێکەوەژیانە کە ئەمەش بۆچوون و ڕێنمایی سەرۆک بارزانییە. لەبەرامبەردا ئامادەبووان سوپاسی مەکتەبی پارتیان کرد بۆ ئەم نیوەڕۆخوانە.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.