Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 07:15

سووریا : سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژرا

کوردستان TV
100%


له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژرا.به‌یانی ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ چەند هه‌لیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی ئەلسوەیدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب سەرکردەیەکی داعشیان كوشت و دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیکەیان ڕاگه‌یاند. بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی سووریا چەند هەلیکۆپتەرێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی خەراب ئیشک لە گوندی عەین ئەلعەرەب هەڵفڕین و به‌نزمی له‌ نزیگ گوندی جەرابلوس بۆردومانی چڕی ناوچه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد كه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند.سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە ئۆپەراسیۆنەکە کەسایەتییەک بەناوی ئیبراهیم ئەلمەعن به‌ نازناوی دلهام کردووەتە ئامانج کە سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوی داعش بوو کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە دەستگیرکرابوو،پێش نزیکەی شەش مانگ ئازاد كرابوو.هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەسێکی دیکەیان دەستگیرکردووە،بەپێی زانیارییەکان ناوی ئەید هیلال ئەبو تالیبه‌ پێشبینیش دەکرێت سەرکردەی داعش بێت.لای خۆشییه‌وه‌ ڕوانگەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکردەیەکی داعشی لە میانی بۆردومانی فڕۆکەیەکدا لە ناوچەی جەرابوڵس کە لەلایەن هێزەکانی تورکیا کۆنترۆڵکراوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەستگیرکردووە.پێشتریش هێزەکانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ناوچەکانی باکووری سووریا نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئەنجامداوە، كه‌ گرنگترینیان تیرۆرکردنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.