Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:47

باسكەی بارسێلۆنا لە خولی باسکەی ئەوروپا پلەی دووەمی بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%

باسكەی بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی وەرزی ئاسایی خولی باسکەی ئەوروپا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی دوێنێ لەسه‌ر یاریگای پالاو بلاوگرانا بە ئەنجامی 85-71 لە یانەی ڤالێنسیای بردەوە.
یانەی میواندار بەهۆی درەوشاوەیی نیکۆلا میرۆتیچەوە زاڵ بوو بەسەر یارییەکەدا کە توانی به‌ته‌نها هه‌ژده‌ خاڵ تۆمار بكات و پیاوی یارییەکە بوو، ئەلێکس ئەبرینسیش پازده‌ خالی دیكه‌ی لە سێ خاڵیدا تۆمارکرد.
جارێد هارپەر زۆرترین خاڵی بۆ ڤالێنسیا تۆمارکرد وچوارده‌ خاڵی تۆمارکرد، بەڵام تیپەکەی زوو کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا و پلەی سێزده‌می به‌ده‌ستهێنا
یانەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی کۆتاییدا ڕووبەڕووی زالگیری لیتوانیای دەبێتەوە.
 


     

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.