Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 22:53

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دوو په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان خوالێخۆشبووان مستەفا حوسێن باپیر و شێخەڵا ئیبراهیم دەکات.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی سه‌ره‌خۆشییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌:-

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

به‌ڕێزان خانەوادەی (مستەفا حوسێن باپیر)

بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، کەسایەتی تێکۆشەر و دیاری دەڤەری ئامێدی و دهۆک، ھەڵگری میدالیای بارزانی، خوالێخۆشبوو (مستەفا حوسێن باپیر) ناسراو بە (مودیر)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده ‌نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەرکەتان و  کەسوکار و دۆست و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و دڵنه‌وایی بە ئێوە و ئێمە و هەموولایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

---------------------------

به‌ڕێزان خانەوادەی مامۆستا (شێخەڵڵا ئیبراهیم)

بەخەم و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، خەباتگێڕ و کەسایەتی تێکۆشەر و دیاری شاری هەولێر و ھەڵگری میدالیای بارزانی، مامۆستا (شێخەڵڵا ئیبراهیم)مان پێگەیشت.

بە خەمناکییەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده ‌تێکۆشەر و کوردپەروەرکەتان و  تەواوی کەسوکار و دۆست و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خەمتان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەکات و بە ئێمە و بە هەموولایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ڕه‌حمه‌ت و دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.