Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 22:27

کارەساتەکەی ڕەیان لە کۆبانێ دووبارە دەبێتەوە؛ منداڵێک کەوتووەتە ناو بیرەوە

کوردستان TV
100%

هاوشێوەی ڕووداوی ئەو منداڵە مەغریبییەی بە ناوی ڕەیان ساڵی ڕابردوو کەوتە ناو بیرێکەوە و دوای چەند ڕۆژێک لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی گیانی لەدەست دا، ئەمجارەیان ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە کۆبانێ دووبارە بووەتەوە و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵ کەوتووەتە ناو بیرەوە.

منداڵێکی تەمەن 8 ساڵ بەناوی (ساڵح عەبدۆ محەمەد) لە گوندی دهابانی سەر بە کۆبانێ لە کوردستانی سووریا کەوتووەتە ناو بیرێكەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ماوەی چەند کاتژمێرێکە هەوڵی ڕزگارکردنی منداڵەکە بەردەوامە، دوای ئەوەی کەوتووەتە ناو بیرێک کە قوڵاییەکەی 120 مەتره.

ئاماژەی بەوەش داوە کە منداڵەکە لە قوڵایی 40 بۆ 50 مەتر لەناو بیرەکەدا گیری خواردووە، لەکاتێکدا ئەو تیمانەی هەوڵی ڕزگارکردنی دەدەن تەنیا کەرەستەی سەرەتاییان بۆ هەڵکەندنی بیرەکە هەیە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ئامێری سەردەمیانە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.