Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 14:03

نەخۆشانی شەكرە دەتوانن بەرۆژووبن ؟

کوردستان TV
100%

ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و هەروەها ئافرەتانی دووگیان ، شیردەر ، بەساڵاچووان ، دەبێت لەژێر چاودێری پزیشكیدا بەڕۆژووبن .
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی و نیشتەجێكردنی میسر هەندێك ئامۆژگاری تەندروستی بۆ پارشێوێكی تەندروست بۆ تووشبووانی شەكرە لەكاتی بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزاندا خستۆتە روو.
ئەو ئامۆژگارییانەی لە هەژماری وەزارەتی میسر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكراونەتەوە بریتی بوون لە: دواخستنی پارشێو تا ئەو جێگایەی كە دەكرێت و لە خواردنی ترشیات دووربكەونەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو پێی باشە پاقلەمەنی بخورێت و تا بتوانرێت نان كەمبكرێتەوە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بە گرنگی خواردنی پەنیر و هێلكە و ماست كردووەو، هەروەها دەڵێت: پێویستە لەخواردنەوەی چا و قاوە دووربكەونەوە بۆ ئەوەی میزی زیادە نەكەن .
هەروەها وەزارەتەكە جەختی لەسەر پێویستی خواردنەوەی بڕێكی زۆر ئاو لە نێوان رۆژوو شكاندن و پارشێو كردووەتەوە، چونكە جەستە پێویستی بە 6 بۆ 8 پەرداخ ئاوی گەورە هەیە.


تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.