Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:13

ئەگەر تووشی كێشەی جومگەكان بوویت.. لەو خواردنانە دوور بكەوە 

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی خۆراكی ڕوسی ئامۆژگاری هەموو ئەو كەسانە دەكات كە بەدەست كێشەی جومگەكانەوە دەناڵێنن، خۆیان لە خواردنی شیرینی و پەتاتە و باینجان و تەماتە و بیبەری شیرین بەدوور بگرن.
بەگوێرەی ئەوەی كە میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كردۆتەوە، دكتۆر ئەنجێلیكا دوڤاڵ ئاماژەی بەوە كردووە، ئەوانەی بەدەست كێشەی جومگەكانەوە دەناڵێنن، پێویستە پەتاتە و باینجان و تەماتە و بیبەری شیرین لە خۆراكەكانیان دووربخەنەوە چونكە هاندەری هەوكردنی جومگەكانن، ئەمەش جگە لە وازهێنان لە خواردنی شیرینی بە هەمان شێوە، چونكە هەوكردن لە جەستەدا هان دەدەن.
ئەو پسپۆڕە ڕووسییە دەڵێت: ئەو كەسانەی كاربۆهیدراتی سادە و شەكری پاڵاوتە و شیرینی و خواردنە پرۆسێس كراوەكان زۆر دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە هەوكردنی جۆراوجۆر لەوان هەوكردنی جومگەكان زیاترە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كێشی زیادە فشارێكی زیاتر دەخاتە سەر جومگەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچوونیان. بۆیە باشترە لەو كیلۆ زیادانە ڕزگارمان بێت.
بە وتەی ئەو پسپۆڕە خۆراكییە ڕووسییە، بۆ پاراستنی تەندروستی جومگەكان، پێویستە بەرهەمە خۆراكییە دەوڵەمەندەكان بە كۆلاجین بخرێنە ناو خۆراكەوە، هەروەها پێویستە بەلایەنی كەمەوە هەفتەی دووجار ماسی چەور بخۆیت،هەروەها سەوزەی تازە باشترین سەرچاوەی كالیسیۆمی ئۆرگانیكە كە خۆراك دەدات بە جومگەكان.
لە كۆتاییدا دەڵێت: بەرهەمەكانی دژە هەوكردن و دژە بەكتریا بریتین لە زەنجەفیل و زەردەچەوە، بۆیە بەكارهێنانیان لە خۆراكدا ئاستی هەوكردن كەمدەكاتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.