Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:08

راشفۆرد گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد وەستاند

کوردستان TV
100%


مارکۆس راشفۆرد گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد وەستاندووە، بەهۆی ناڕوونی لە سەرۆکایەتی داهاتووی یانەکە.
راشفۆرد ئاستێکی زۆر باش لەگەڵ مانچێستەر یونایتد پێشکەش دەکات و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی دووهه‌زارو بیست و چوار ته‌واو ده‌بێت، تاوەکو ئێستا گفتوگۆ لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستی پێنەکردووە.مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستی راشفۆرد نوێبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتی داهاتووی یانەکە لە نێوان سێرجیم و جاسم بن حەمەد یەکلایی نەبووەتەوە.
رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە،راشفۆرد گفتوگۆکانی وەستاندووە، چونکە دەیەوێت دڵنیایی لە خاوەنی نوێی مانچێستەر یونایتد وەربگرێت و پرسەکانی بڕەوێنێتەوە.ئەگەر راشفۆرد و مانچێستەر یونایتد لەسەر مووچەی ساڵانە رێکنەکەون، ئەوا لە کانوونی دووەمی ساڵی دوو هه‌زارو بیست و چوار دەتوانێت گفتوگۆکان لەگەڵ یانە یه‌كی دیكه‌ دەست پێبکات.
ماركۆس راشفۆرد تاوەکو ئێستا حه‌فتاو سێ گۆڵی لە پرێمەرلیگ تۆمار کردووە و په‌نجاو یه‌ك یاری نێودەوڵەتیشی له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را ئه‌نجام داوه‌ .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.