Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 01:58

ئیلۆن ماسک: ستاتۆی "هێڵی شین" لە تویتەر دەتوانرێت لە سەرانسەری جیهاندا بەکاربهێنرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئیلۆن ماسک رایگەیاند، ستاتۆی "هێڵی شین" کە بە ئەکاونتی پشتڕاستکراوە ناسراوە، لەمەودوا دەتوانرێت لە سەرانسەری جیهاندا بەکاربهێنرێت.

ماسک لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "ستاتۆی هێڵی شین ئێستا بۆ هەموو جیهان بەردەستە".

ستاتۆی "هێڵی شین" خزمەتگوزارییەکی مانگانەیە کە بە پارە کار دەکات و هێڵی شین بۆ ئەکاونتی بەکارهێنەران زیاد دەکات"، هەروەها دەستڕاگەیشتنی پێشوەختە بۆ تایبەتمەندییە نوێیە تایبەتەکان دابین دەکات.

لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە دەتوانرێت تویتی درێژتر دابنرێت، دەستکاریی تویتەکان بکرێت، ڤیدیۆ بە کوالێتی 1080p بڵاوبکرێتەوە.

کۆمپانیاکە دوێنێ رایگەیاند کە داواکارییەکان بۆ دانانی نیشانەی پەسەندکردنی خۆڵەمێشی بۆ ئەکاونتە حکوومییەکان و ئەکاونتە فرەلایەنەکانیش وەرگیراون.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.