Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 02:03

به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ هۆتێلێكى حه‌وت نهۆمى شاری ئیستانبوڵ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێکی حەوت نهۆمی لە ناوچەی پەندیک لە ئیستانبوڵ، دوو کەس گیانیان لەدەست دا، دووی کەسیش بریندار بوون.

لە هۆتێلێکی حەوت نهۆمی کە دەکەوێتە سەر شەقامی ئەرۆل کایا لە گەڕەکی دۆغو بە هۆکارێکی نادیار ئاگر کەوتەوە.

دوای ئاگەدار کرانەوەیان، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و تەندوستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

لەکاتێکدا ئەو کەسانەی کە لە هۆتێلەکەدا بوون گواسترانەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

بەهۆی ئاگرەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا. دوو برینداریش لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

تیمەکان لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.