Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:23

بوومەلەرزەیەكی دیكە باشووری توركیای هەژاند

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتیی ئیدارەدانی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا ناسراو بە ئافاد رایگەیاند: كاتژمێر 12:19ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5٫3 پلە پارێزگای مەڕەش لە باشووری توركیای هەژاند.
هەروەها لە كاتژمێر 08:45ی  بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4٫3 پلە پارێزگای مەڕەش باشووری توركیای هەژاند.
سەرۆكایەتیی ئیدارەدانی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەكە بڵاوكردەوە و ئەوەی خستەڕوو كە چەقی بوومەلەرزەكە قەزای ئۆنیكیشوبات سەر بە پارێزگای مەڕەش بووە و لە قوڵایی 6٫94 كیلۆمەتردا روویداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.