Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 11:16

پزیشكەكان 5 ڕاهێنانی سادە بۆ رێگریكردن لە پرخە پرخ دیاریدەكەن.. بزانە چۆنە؟

کوردستان TV
100%

مرۆڤ نزیكەی یەك لەسەر سێی تەمەنی بە خەوتن بەسەر دەبات، بۆیە بەشێكی زۆری تەندروستیمان بەندە بەوەوە كە چەندە باش دەخەوین. بەڵام ڕەنگە زۆر كەس تووشی كێشەیەك ببن كە كاریگەری لەسەر ئەم كوالیتییە هەبێت، لەوانەش پرخە پرخ .
بەپێی ئاژانسی NHS، پرخە پرخ كاتێك ڕوودەدات كە هەوا بەناو شانە شلەكانی قوڕگدا بڕوات، ئەمەش دەبێتە هۆی لەرزین شانەكان لەگەڵ هەناسەدان و مەیلیان بۆ تەسكبوونەوە و دەبێتە هۆی پرخە پرخكردن.
بەمەبەستی ڕزگاربوون لە پرخە پرخكردنی بێزاركەر، دكتۆر كاران ڕاج پێشنیاری پێنج ڕاهێنانی دژە پرخە پرخ ِ دەكات كە ماسولكەكانی زمان و قوڕگ بەهێز دەكەن.
1- زمانت دەربهێنە و بۆ ماوەی پێنج چركە ڕایبگرە ..
دكتۆر كاران پێشنیاری كردووە ئەم ڕاهێنانە سێ چوار جار دووبارە بكرێتەوە و دەڵێت "ئەگەر بەرگری زیاترت دەوێت دەتوانیت زمانت پاڵ بە كەوچكەكەوە بنێیت.
هەروەها دكتۆر كاران بە دانانی كەوچكێك بە شێوەی ئاسۆیی لە پێش دەمی و پاڵنانی بە زمانەكەی چۆنییەتی ئەنجامدانی ئەم كارەی نیشان دا.
2- زمانت بە چەپ و ڕاست بجوڵێنە..
دكتۆر كاران كە پزیشكی نەشتەرگەرییە گوتی: پێویستە هەوڵبدەیت زمانت بە چەپ و ڕاست لە دەمتدا بجوڵێنیت، پاڵ بە ڕوومەتەكانتەوە بنێیت.
3- پەنجەكانت بخەرە سەر ڕوومەتەكانت و بە زمان پاڵ بنێ
دكتۆر كاران دەڵێت، هەوڵبدە پەنجەكانت بخەیتە سەر ڕووی دەرەوەی ڕوومەتەكانت و زمانت لە ڕێگەی ڕوومەتتەوە پاڵیان پێبنێیت.
هەروەها گوتی: پێویستە بتوانیت هەست بە فشارێكی كەم بكەیت لە دیوی بەرامبەری ڕوومەت كە پاڵت پێدەنێیت.
ئاماژەی بەوەدا كە ئەم ڕاهێنانە سێ چوار جار بۆ هەر لایەك ئەنجام بدرێت.
4- زمانت پاڵ بنێ بە ددانی پێشەوە و هەوڵبدە قووت بدەیت ..
دكتۆر كاران ئامۆژگاری دەكات ئەگەر دەتەوێت كشانی زیاتر لە ماسولكەكانی قوڕگتدا بەدەست بهێنیت، دەتوانیت ددانەكانت بگریت و بە زۆر زمانت پاڵ بنێیت بۆ ناوی.
هەروەها پێشنیاری كردووە ئەم ڕاهێنانە سێ چوار جار دووبارە بكرێتەوە.
5- زمانت بخەرە خوارەوە و بۆ ماوەی پێنج چركە ڕایبگرە.
دكتۆر كاران ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەم ڕاهێنانە كۆتایە لەبەردەم ئاوێنەدا ئەنجام بدەیت، پێویستە بتوانیت كۆڵی نەرم لە پشتی قوڕگتدا ببینیت.
 ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم جوڵەیە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی پشتی قوڕگ، ڕاهێنانەكان لە بنەڕەتدا ڕاهێنانی بەرگرین بۆ ماسولكەكانی زمان و قوڕگت، بۆ توندكردنەوەیان بۆ ئەوەی لەكاتی خەوتندا ئارام نەبن.
دكتۆر كاران لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: كە هەبوونی ماسولكەی بەهێزتر لە قوڕگ و زمانتدا لە كۆتاییدا یارمەتیت دەدات لە خەو هەڵبستیت و هەست بە تازەبوونەوە دەكەیت.
بەپێی ڕێنماییەكانی NHS ئەگەری ئەوە زیاترە كە كەسێك ئەگەر كێشی زیادە
پرخە پرخ بكات . هەروەها جگەرەكێشان، زۆر مەی خواردنەوە، خەوتن لەسەر پشت هۆكاری دیكەن. بەڵام پرخە پرخكردن هەندێك جار بەهۆی حاڵەتێكی وەكو ڕێگری لە هەناسەدان لە كاتی خەودا دروست دەبێت، كە كاتێكە بۆ ماوەیەكی كاتی بۆری هەناسە لە كاتی خەوتندا دەگیرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.