Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 21:44

زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی كه‌وتبوونه‌ نێو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و سێ گه‌نجه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ كه‌وتبوونه‌ نێو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌و سێ گه‌نجه‌ یه‌كێكیان خنكاوه‌ و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ شه‌وی ڕابردوو ڕوویداوه‌ و سێ گەنج لە دەریاچەی دەربەندیخان ماونەتەوە و بە مەبەستی ڕاوە ماسیش چوونەتە ناوچەکە.

ڕاشیگه‌یاند: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و بەھۆی نەشارەزایی یەکێکیانەوە، بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و کەوتوونەتە دەریاچەکەوە، دووان لە گەنجەکان توانیویانە خۆیان رزگار بکەن، بەڵام گەنجەکەی دیکەیان بەناوی (س. ع. م) لەدایکبووی ساڵی 1983 کە مەلەی نەزانیوە، خنکاوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ڕووداوەکە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ھەوارەبەرزەی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، لەگەڵ تیمە فریاگوزارییەکانی تر تا ئێستا سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە، دوو گەنجەکەی تر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ھەوارەبەرزەوە دەستگیرکراون و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ سلێمان محه‌مه‌د قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان ڕایگه‌یاندبوو: ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك گوندی عازه‌بان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ڕوویداوه‌ و سێ گه‌نج بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەكەیان كەوتونەتە ناو ئاوه‌وه‌، گەنجێك له‌وان بەناوی (سامان عەبدوڵا) خنكاوە و دوو گەنجەكەی دیكەش بە مەلەكردن خۆیان رزگار كردووە.

قایمقامی دەربەندیخان سەبارەت بەوەی كە چۆن لە دوێنێ شەوەوە كەس لەبارەی رووداوەكەی نەیزانیوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئەو دوو هاووڵاتییەی ڕزگاریان بووە، مۆبایلیان كەوتبووه‌ نێو ئاوەوە و درەنگ توانیانە هەواڵەكە بگەیەنن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.