Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 01:08

هێزێكی حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە لە پردێ دەستگیر دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-3-2023 پێنج پێشمەرگە بەبێ چەك و بەجلوبەرگی نیمچە سەربازی  كە بۆ چارەسەركردنی پزیشكی چوونەتە ناو پردێ و هەندێك لەو پێشمەرگانەش خۆیان خەڵكی كەركوكن ، كاتێكیش گەیشتوونەتە نێو بازاڕی پردێ، لەلایەن گڕووپێكی حەشدی شەعبییەوە دەستگیر دەكرێن.
دواتر چەكدارانی حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگەكە دەبنە بنكەی پۆلسی پردێ و بنكەكەش بەچەكدارانی حەشدی شەعبی دەڵێن: ئەو پێشمەرگانە هیچ تاوانێكیان نەكردووە تاوەكو بیانگرین.
پاشان ئەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی بەتاوانی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەیان ئۆتۆمبێلێكی دزیارییە، پێشمەرگەكان دەدەنە دەست دژەتیرۆر،دوای لێكۆڵینەوەش دەركەوتووە كە ئۆتۆمبێلەكە نەدزراوە، بۆیە دژەتیرۆریش پێشمەرگەكان دەستگیر ناكات.
چەكدارانی حەشدی شەعبی كە لەم هەوڵەشیان سەركەوتوو نابن، ئەمجارە پێشمەرگەكان دەدەنە دەست هێزێكی سوپای عێراق.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.