Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:38

بزانە رەوشی كەشوهەوای یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان چۆن دەبێت ؟

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان .
کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی ، رەوشی كەشوھەوای سبەی پێنجشەمە 23-3-2023  بڵاوكردەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی دەڵێت: سبەی پێنجشەمە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵەھەور .
 دەشڵێت: كەش سەقامگیردەبێت و پلەكانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتر ئەبێتەوە و خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت 10-15كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.
هەروەها بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كەبەم شێوەیە..
ئەمڕۆ  چوارشەممە 22– 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلە لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند  دەبێت (10  -  20) كم/ك 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا بۆ باكووری خۆرهەلات  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە   23– 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرز  دەبێتەوە بە (2-4) پلە   بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند  دەبێت ( 15   -  20) كم/ك 
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەلات  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك      :  19 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   20 پلەی سیلیزی
سۆران    :  18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  25 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  22-  3 -  2023
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.