Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:26

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستان و پاکستانی هەژاند

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 03ـی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.5 ئەفغانستان و پاکستانی هەژاند، لە بەشێکی ناوچەکانی هیندستانیش هەستی پێکراوە.

ناوەندی جیۆلۆجی ئەمریکی ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.5 پلەی ڕێختەر بە دووری 40 کیلۆمەتر لە باشووری باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی چەرم نزیک سنوورەکانی پاکستان و تاجیسکان بە قوڵایی 187 کیلۆمەتر ڕووی داوە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی بومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست (EMSC)، بوومەلەرزەکە لە ناوچەی شاخاوی هیندۆکوش لەنزیک سنوورەکانی نێوان ئوراسیا و هیندستان ڕووی داوە، هەروەها ئاماژەی بەوە دابوو کە گوڕی بوومەلەرزەکە 6.5 پلە بووە.

هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکی پاکستان دروستبووە و لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە، تاوەکوو ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.