Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 14:19

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو تورکیا بەڕێکەوت

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو تورکیا بەڕێکەوت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەسەردانێکی فەرمی بەرەو تورکیا بەڕێکەوتووە.

چاوەڕان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ تورکیا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەکەن لەنێویاندا، دۆسیەی ئاو، ھەروەھا پرسەکانی ئاسایشی سنوور و ھاریکاریی ئابووریی نێوان ھەردوو وڵات.

دوێنێ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە گوتارێکدا رایگەیاندبوو کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و تورکیا گەیشتووەتە، 20 ملیار دۆلار.

رۆژی 10ی مانگی کانوونی دووەمی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی بانگھێشتنامەیەکی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەدەست گەیشت بۆ ئەوەی سەردانی ئەنقەرە بکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.