Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:24

جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک داوایەک ئاراستەی پارتی و سەرۆک بارزانی دەکەن

کوردستان TV
100%

جووتیارانی کورد و تورکمان لە  گوندی تۆپزاوەی باشووری کەرکووک سەردانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (کەرکووک-گەرمیان)ـی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد  و لە ڕێگەی ئەوەوە داوایەکیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 03ـی 2023 جووتیارانی گوندی تۆپزاوە سەردانی د. کەمال کەرکووکی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (کەرکووک-گەرمیان)ـی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.

ڕاگەیاندنی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (کەرکووک-گەرمیان)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: جووتیارانی گوندەکە داوایان کرد کە ڕێگە نەدرێت و پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەت سەرۆک بارزانی ھەوڵ بدەن ئەو زوڵمانەی لە کورد و تورکمان کراوە لە کاتی ڕژێمی بەعس بە داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بە بڕیاری ئەنجوومەنی شۆڕشی ھەڵوەشاوەی بەعس، گرینگە ئێستا مافەکانیان بۆ بگەڕێننەوە و زوڵمیان لێنەکرێت، چونکە ئەو زەوییانە موڵکی حەقیقی خۆیانن.

ڕاشیگەیاند: ئێستا بەبڕیاری پارێزگاری کەرکووک و بە پلانی بەڕێوەبەری شارەوانی وکشتوکاڵی کەرکووک لە ھەوڵدان بە ڕێگەی وەزارەتی نیشتەجێبوون و شارەوانی بەغدا  لەسەر ئەو موڵکانەیان شار دروست بکەن.

ڕاگەیاندنی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (کەرکووک-گەرمیان)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "لەپاش گوێگرتن لە داواکاری و پێشنیازەکانیان، د. کەمال کەرکووکی جەختی کردەوە کە ئەوان بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵ دەدەن ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێتەوە،  ئەو زەویانە بە پێی ماددەی 140 ناوچەی کێشەلەسەرە بۆیە داوا دەکەن لە وەزیری نیشتەجێبوون و شارەوانی و حکوومەتی محەمەد شیاع سوودانی ئەو بابەتانە ڕابگیرێت، تاوەکوو چارەنووسی ناوچەکە یەكلادەبێتەوە و ستەملێکراوەکان بە مافی خۆیان دەگەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.