Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:02

له‌ هه‌ولێر ئه‌م بانده‌ ده‌ستگیركران كه‌ به‌ناوی خێرخوازی پاره‌یان له‌ خه‌ڵك ده‌ستاند

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیكردنی باندێكی چواركه‌سی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ناوی خێرخوازییه‌وه‌ پاره‌یان له‌ خه‌ڵك ده‌ستاند.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بنکەی پۆلیسی ئازادی باندێکی چوار کەسییان بە ناوەکانی (م. ن. خ) و (ح. ش. م) و (ھ. ا. ا) و (ڤ. ح. س) دەستگیر کرد، کە بەناوی ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە لە گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری هەولێر پارەیان کۆدەکردەوە.

ڕاشیگه‌یاند: بانده‌كه‌ بە ناوی نەخۆشخانەی (نانەکەلی) پاره‌یان له‌ خه‌ڵك ده‌ستاند و چەند جۆرە پەرتووکێکیان بە خەڵک دەفرۆشت کە گوایە پارەی پەرتووکەکان بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەکەلییە، بەڵام لە ڕاستیدا فڕوفێڵیان لە هاووڵاتییان دەکرد و خەڵکیان هەڵدەخەڵەتاند.

پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو دانیان ناوه‌ بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.