Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:23

ڤیدیۆ..بەفربارین هەكاریی سپی پۆشكرد

کوردستان TV
100%

بەهۆی بارینی بڕێكی زۆر بەفر لە پارێزگای هەكاری، ناوەندی شارەكە سپی پۆشیوە.
ئەو بارانە بەلێزمەیەی ئێوارەی دوێنێ شارەكەی گرتەوە، كاتەكانی شەو گۆڕا بۆ شەپۆلێكی بەفربارین.
شارەكە كە بەهۆی بارینی بەفرەوە سپی پۆشی، درەخت و ئۆتۆمبێلەكان بەفریان لەسەر كەڵەكە بوو.
هەندێك لە شۆفێران بەهۆی بەفر و بوونی تەمی چڕەوە، دووچاری ئاستەنگبوون.
تیمەكانی هاتوچۆ، داوایان لە شۆفێران كرد بەهۆی نالەباری رەوشی كەشوهەواوە، ئاگاداری بن و بەوریایییەوە شۆفێری بكەن.
 

لەلایەكی دیكەوە تیمەكانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای مووش لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ راماڵینی ئەو بەفرەی لەسەر رێگای ژمارەیەك لە گوند و ئاواییەكانی ناوچەی ئوچئێڤلەر كەڵەكە بووە و لە هەندێك شوێنیشدا بەفری كەڵەكەبوو گەیشتووەتە پێنج مەتر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.