Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 07:41

ڤیدیۆ.. پوتین سەردانی ماریۆپۆلی ئۆكراینا دەكات و بە ئۆتۆمبێل بە شەقامەكانیدا دەسوڕێتەوە

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ڕووسیا، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە ڕایانگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆك كۆماری ئۆكراینا، بە سەردانێكی لەناكاو گەیشتە شاری ماریۆپۆلی ئۆكراینا ، كە هێزەكانی كۆنترۆڵی دەكەن، ئەمەش یەكەم سەردانە لە جۆری خۆیدا لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لەگەڵ كیێڤ.
پوتین لە ماریپۆل چی كرد؟
ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕوسیا بڵاویكردەوە، پوتین لە چوارچێوەی گەشتێكیدا گەیشتووەتە شاری ماریۆپۆل كە ڕوسیا لە سەرەتای شەڕی ئۆكرانیا ساڵی ڕابردووەوە كۆنتڕۆڵی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پوتین لەڕێگەی هێلیكۆپتەرەوە گەیشتووەتە ئەو شارە كە دەكەوێتە ناوچەی دۆنێتسك لە ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، هەروەها لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا بەدەوری چەند ناوچەیەكدا سووڕاوەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.