Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 01:21

بزانە كەشوهەوای یەكەم رۆژی نەورۆز چۆن دەبێت؟

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی  دەریای ناوەراست سبەی دووشەمە 20-3-2023 ئاسمانی ھەرێم لەكاتەكانی بەیانی تا نیوەرۆ بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت .
هەروەها گوتی: لەنێوان كاتەكانی نیوەرۆ تا ئێوارە لە ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و دھۆك و كەركوك و ئیدارەی راپەرین ھەورە بروسكە و تاوە باران چالاك ئەبێتەوە رێژەی بارانی پێشبینی كراو بەجیاوازی ناوچەكان لەنێوان 2 تا 10 ملیممەتر ئەبێت .
گوتیشی:پلەكانی گەرما 1 تا 3 پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە ، خێرایی با لە كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاك ئەبێت 15 - 30كم/س لەئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،بۆ دوو سبەی سێشەمە 21-3-2023 پلەكانی گەرما زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و بارانبارینی پچڕ پچڕ بەرێژەیەكی مامناوەند لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ شەو دەستپێدەكاتەوە ، لەئەنجامی نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما-ش لەناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا بەفر بارین ئەبێت .

هاوكات دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی كردووە كە لە سبەینێوە باران بارین دەست پێبكات.
هەروەها بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆ  یەك شەممە19– 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژای كاتەكان  لەگەڵ تاوە باران لە هەندێ كاتدا  و دروستبوونی هەورە تریشقە , لە ئێوارەدا باران بارین لەسەر بەشێك لە پارێزگای سلێمانی  و ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر زیاد دەبێت . لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت  . 
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە  بە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلەی سیلیزی  .
خێرای با / مام ناوەند  دەبێت (15   -  25) كم/ك 
ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  دوو شەممە    20 – 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی كەم لە كاتەكانی بەیانی لە سە ر ناوچە شاخاوییەكان , لە دوای نیوەڕۆ هەندێ كات باران بارینی كورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچەجیا جیاكان , لە كاتی دابارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت  . 
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە بە  بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / مام ناوەند  دەبێت ( 15   -  25) كم/ك
ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 –9) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  18 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 17پلەی سیلیزی
دهۆك      :  18 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   19 پلەی سیلیزی
سۆران    :  16 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  24 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  19-  3 -  2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.