Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:52

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە ناوبەناو بارانبارین بەردەوامی دەبێت، ئەگەری هەیە سەرەتای مانگی ئایندە وەرزی زستان بۆ ماوەیەک بگەڕێتەوە ناوچەکانمان و دواتریش بەردەوامی هەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ وەرزی بەهار خستەڕوو، بە ئاماژەدان بەوە کە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بەهار بەفر و سەرما ناوچەکانمان دەگرێتەوە و ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی تاوەکوو نزیک کۆتایی ئەم مانگە ناوبەناو بارانبارینەکان لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی دەبێت، سەرەرای ئەوەی ماوەیەکە کەشوھەوا تاڕادەیەک گەرم بووە و ناوچەکە بەرگێکی بەھارەی پۆشیوە، لەدوایین گۆڕانکارییەکاندا ئەگەر ھەیە سەرەتای مانگی ئایندە وەرزی زستان بۆ ماوەیەک بگەرێتەوە ناوچەکانمان کە بەگوێرەی مۆدێلی GFS ئەمریکی پێشبینی دەکرێت لەنێوان 01ـی 04 بۆ 03ـی 04ـی 2023 نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لە باکوری ڕۆژھەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەرناوچەکانمان درێژ ببێتەوە.

ڕاشیگەیاند: شەپۆلەکە بارستەھەوایەکی ساردی لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ ئەم نزمەپاڵەپەستۆیەدا شەپۆلێکی سەرما و بەفربارینیش ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە ھەرچەندە پێشبینییەکان جێگیر نیین و باس لە زیاتر لە 12 ڕۆژی داھاتوو دەکات، بەڵام مەحاڵ نییە لە بارودۆخی کەشوھەوای ئەمساڵدا، بەتایبەت لە ماوەکانی دواتری مانگی چواریشدا شەپۆلی سەرما و بەفربارینمان ھەبێت بەھۆی بەردەوامی لاوازی ڕەوتی گێژەلووکەی جەمسەری کە ئەم دیاردەیە دەبێتە شەپۆلداربوونی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکور و ئازادبوونی ھەوای ساردەکەی بەرەو پانیەکانی باکور کە لەم ماوەیەشدا وڵاتانی ئەمریکای باکور و بەشێکی ئەوروپا شەپۆلێکی سەرما و بەفربارینیان بەخۆیەوە بینی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.