Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 11:20

وڵاتێک لە ئێستاوە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریدەکات

کوردستان TV
100%

ئێران ئاشکرای دەکات ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 23ـی 03ـی 2023 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.

عەلی ڕەزا ئەندامی دەستەی دەستپێکردن لە نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشگێڕیی ئێران ڕایگەیاند: پێنجشەممەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت لە ئێران.

ڕاشیگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی خۆرئاوابووندا دەتوانرێت بە چاو هیلالی مانگ ببینرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ هەینی دادگەی باڵای سعوودییە داوای لە موسڵمانان کرد لە ڕۆژی سێشەممەوە چاودێری بینینی مانگ بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.