Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 16:39

کۆمپانیای یوتیوب دوای دوو ساڵ لە وەستاندن هەژماری دۆناڵد ترەمپ کارا دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب دووبارە کارا کردنەوەی هەژماری تایبەت بە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی راگەیاند.

لەوبارەیەشەوە لە هەژمارێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ناوی "YouTubeInsider" راگەیەندراوێک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە: "لەمڕۆوە هەژمارەکەی دۆناڵد ترەمپ کارا کراوەتەوە و ناوبراو دەتوانێت بابەت و ڤیدیۆی نوێ بڵاوبکاتەوە".

بەم شێوەیەش کۆتایی بە دوو ساڵ لە هەڵپەساردنی کەناڵەکەی ترەمپ هات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "ئەم کەناڵە هاوشێوەی هەموو کەناڵەکانی دیکەی یوتیوب بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە یاساکانمانەوە".

بەمەش دۆناڵد ترەمپ لەمڕۆوە دەتوانێت بەگوێرەی یاساکانی یوتیوب ریکلامەکانی یوتویب بکڕێت و بەکاریان بهێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە دوابەدوای هەڵکوتانە سەر تەلاری کۆنگرێسی ئەمریکا لە شەشی کانوونی دووەمی 2021دا، یوتیوب بە پاساوی "هاندانی توندوتیژی" کۆمەڵێک ڤیدیۆی کەناڵەکەی ترەمپی لە یوتیوب سڕییەوە و دواتر کەناڵەکەشی هەڵپەسارد.

پێشتریش تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتەر، هەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپیان کارا کردبووەوە.

وێڕای کارا کردنەووەی هەژمارەکانیشی تا ئێستا ترەمپ هیچ بابەتێکی نوێی لە فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتەر بڵاونەکردووەتەوە بەڵام بەشێوەیەکی چالاک ئەو هەژمارەی بەکاردێنێت کە لە ساڵی 2021دا دایناوە و ناوی "Truth Social"ە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.