Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 12:03

رۆناڵدۆ ناوی له‌ لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی پێكهاته‌ی پورتوگاله‌

کوردستان TV
100%


رۆناڵدۆ ناوی له‌ لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی پێكهاته‌ی پورتوگاله‌، راهێنه‌ری ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال رۆبیرتۆ مارتێنز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ دوو یاری پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 ی به‌رامبه‌ر لینشتاین و لۆكسمبۆرگ راگه‌یاند.
 له‌م لیسته‌دا یاریزان و مێژووی تۆپی پێی پورتوگال و یاریزانی یانه‌ی نه‌سری سعوودی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ پێكهاته‌كه‌دایه‌ ، رۆبیرتۆ مارتینز له‌ كورنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ووتی ، كریستیانۆ یاریزانێكی نایاب و پابه‌نده‌  ئه‌وه‌ بیرورای منه‌ ، وه‌هه‌روه‌ها یاریزانێكی زۆر گرنگه‌ بۆ تیپه‌كه‌ ، من سه‌یری ته‌مه‌ن و لایه‌نه‌كانی تری ناكه‌م ، رۆنالدو چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ یارمه‌تی تیپه‌كه‌مان بدات و ئه‌زموونی ژیانی وه‌رزشی خۆی بگوازێته‌وه‌ ، مارتێنز سه‌باره‌ت به‌ لیسته‌كه‌ش ووتی ، ئه‌مه‌ لیستێكی زۆر قۆرسه‌ چونكه‌ یاریزانی تر هه‌ن شایه‌نی ئه‌م پێكهاته‌ن ، به‌ڵام ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ و ئه‌م یاریزانانه‌ چانسیان زیاتر بوو .
ئه‌و ووتی دوو یاری زۆر گرنگمان له‌ پێشه‌ به‌رامبه‌ر لینشتاین و لۆكسمبۆرگ له‌ چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 و ده‌بێ به‌ باشی ده‌ست به‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ بكه‌ین، هیوایه‌كی زۆریشم به‌م پێكهاته‌ هه‌یه‌ چونكه‌ تێكه‌له‌یه‌كی نایاب له‌گه‌ڵ تێكه‌له‌یه‌كی به‌ ئه‌زموون بوویه‌ به‌ باش ده‌بینم هه‌موویان كێبڕكێ له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنی نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن.
   


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.