Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 02:19

بزانە وەرزی هاوینی ئەمساڵ چۆن دەبێ؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 18-3-2023  دەستەی چاودێری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی كردووە كە وەرزی هاوینی داهاتوو وشك نابێت و ئاماژەشی بە بەردەوامی باران بارین لە ماوەی مانگی ئاداری ئێستادا كرد .
عامر جابری،بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە ڕاگەیاند: هیچ ئاماژەیەك سەبارەت بە وشكەساڵی هاوینی داهاتوو نییە ، چونكە پێشبینییەكان ئاماژە دەدەن كە پلەی گەرمای تۆماركراو بۆ هاوینی ڕابردوو، نزیك دەبێتەوە لە وەرزی هاوینی داهاتوو.
جابری دەشڵێت: لەساڵی 2021دا نیشانەی ڕوونی وشكەساڵی دەركەوت، ئەوەش بەهۆی كەمی بارانبارین، كە بووە هۆی وشكەساڵی و گەرمبوونی جیهان و وشكبوونەوەی ڕووبارەكان.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بەڵام لە سێیەكی كۆتایی ساڵی 2022 و سەرەتای ساڵی 2023 عێراق بارانبارینی باشی بەخۆیەوە بینی .
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوچەكانی باكووری وڵات لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕێكی زۆر بارانبارینیان بەخۆوە بینیوە، ڕێژەكەش گەیشتووەتە 104 ملم"و لەماوەی مانگی ئێستاشدا بارانبارین بەردەوام دەبێت.
هەروەها سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزە گوتی: هەندێك ناوچە لە عێراق هەن كە دەستنیشانكراون، وەك سلێمانی، مەندەلی، خانەقین، عەلی غەربی لە عەمارە، هەروەها دەڤەری بەدرە لە واست كە دەكەوێتە سەر هێڵە بوومەلەرزەییەكان و لەرزینێكی سوكیان تێدا ڕوودەدات، بەڵام كاریگەرییان لەسەر سەرچاوە مرۆیی و مادییەكان نییە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.