Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 09:58

شارەزایەكی كەشناسی:  بارانبارین و هەورە تریشقە دەستپێدەكاتەوە 

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە ئەنجامی كاریگەری ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی نوێی دەریای ناوەراست بۆ سەر تەواوی ناوچەكانمان سبەی یەكشەمە 19-3-2023 لەكاتەكانی بەیانییەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ناجێگیربوونی كەش و ھەوای ناوچەكە بە زیادبوونی خێرای با لەنێوان 15 تا 35كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە .
هەروەها دەڵێت: ناوبەناو ھەورە تریشقە و تاوە بارانی بەخوڕ لەناوچەی جیاجیادا ئەبێت لەگەڵ بارینی تەرزەش لەھەندێ كات و ناوچەدا بەتایبەتیش لەكاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئاستی دابارینی باران و چالاكبوونی ھەورەبروسكە زیاتر ئەبێت و لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا كاریگەری كەمدەبێتەوە ، پلەكانی گەرماش بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە .
دەشڵێت: بۆ دوو سبەی دووشەمە  20-3-2023 لە ھەندێ كاتەكانی دوای نیوەرۆ بەدواوە بۆ كاتی شەو تاوە باران و ھەورە بروسكە لەناوچەی جیاجیاكاندا دەستپێدەكاتەوە بەڵام بەڕاورد بە سبەی كاریگەری كەمتر ئەبێت و ماوەی تاوە بارانەكان كورت خایان ئەبێت  .
هاوكات ماڵپەڕی ئەكواویزەری ئەمریكی كە تایبەتە بەزانینی كەشوهەوای جیهان پێشبینی كردووە كە لەسبەی یەكشەممەوە شەپۆڵێكی باران بارین دەست پێبكاتەوە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك بخاێنێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.