Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:07

ئه‌مڕۆ هەولێر و شۆریجە دوا یاری لە خولی تۆپی بالەی بژاردەی یانەکانی کوردستان ئەنجام دەدەن

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دوا یارییەکان لە خولی تۆپی بالەی بژاردەی یانەکانی کوردستان بەرێوەدەچێت.
لەژێر چاوێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان،بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی کوردستان، ئه‌مڕۆ شەممە18ی3ی2023 بەئەنجامدانی دوو یاری کۆتایی بەخولی تۆپی بالەی بژاردەی یانەکانی کوردستان دێت.
کاتژمێر 3ی ئێوارە هەردوو یانەی هەڵەبجە و ئەکاد لە هۆڵی یانەی ئەکاد رووبەروی یەکتر دەبنەوە، براوەی ئەم یارییەش پلەی سێیەمی خول بەدەست دەهێنێت.
کاتژمێر 5ی ئێوارەش یاری کۆتایی لەنێوان هەولێر و شۆریجە بەرێوەدەچێت.
دوای بە کۆتا هاتنی ئەم یارییانەش جام و میدالیای خول بە پالەوانان دەدرێت.
کاروچالاکیەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەڕێم بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.