Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 14:34

قەبارەی زیانەکانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە زیانەکانی بوومەلەرزەکەی 06ـی شوبات بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قەبارەی زیانەکان گەیشتووەتە 2 ترلیۆن لیرەی تورکی کە دەکاتە 103.6 ملیار دۆلار.

 ئەمڕۆ هەینی 17ـی 03ـی 2023 وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند: زیانی بوومەلەزرەکەی مانگی ڕابردوو، بە 2 ترلیۆن لیرە مەزەندە دەکرێت و کە زیانێکی زۆر بەژێرخانی ئابووری ناوچەکانی بوومەلەرزەکە گەیشتووە.

ڕاشیگەیاند: زیانی ماددی بوومەلەرزەکەی 06ـی شوبات گەیشتووەتە 1.6 ترلیۆن لیرە و 351.4 ملیار لیرەش زیان لە داهاتی نیشتمانی کەوتووە، جگە لە پاڵپشتی و خەرجییە فریاگوزارییەکان و هەڵمەتەکانی لابردنی پاشماوەکان و بیمە و خەرجییەکانی دیکە.

بەرەبەیانی ڕۆژی 06ـی شوباتی مانگی رابردوو، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و7.6 پلەی ڕێخته‌ر تورکیا و كوردستانی توركیا، هه‌روه‌ها سووریا و كوردستانی سووریای  ھەژاند و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی چوار پۆینت حه‌وت پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.

بوومەلەرزەکان ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە و تاوەکوو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە 55 هەزار و 700 کەس کە زیاتر لە 48 هەزاریان لە تورکیا و کوردستانی تورکیا و زیاتر لە 7هەزار و 200 سه‌د کەسیش لە  کوردستانی سووریا و سووریا بوونە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.