Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:42

گه‌نجێك به‌هۆی هه‌وره‌برووسكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ پارێزگای میسان هه‌وره برووسكه‌ له‌ گه‌نجێكی داوه‌ و بووه‌ته‌‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی.

ئه‌و گه‌نجه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌ و خه‌ڵكی شاری عه‌ماڕه‌یه‌ له‌ سنووری پارێزگای میسان.

گه‌نجه‌كه‌ له‌ كاتی رۆیشتنی به‌ پێ له‌نێو شه‌قامێكی شاره‌كه‌یدا هه‌وره‌برووسكه‌ لێی داوه‌ و دوای گه‌یاندنی بۆ‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه‌ ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز و شه‌پۆڵێكی بارانبارین ڕووی له‌ عێراق كردووه‌ و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی گرتۆته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ شوێن به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه‌ لافاویش دروست بووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.