Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 10:43

له‌ لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

به‌هۆی بارانه‌ به‌لێزمه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا دواتریش دروستبوونی لافاو به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ تێیاندا ڕوویدابوو، به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌نادۆڵ بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مدا ته‌نیا له‌ شاری ئورفه‌ 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ پێنجیان هاووڵاتی سووری بوون و سه‌رجه‌میان له‌ نهۆمی ژێره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كدا خنكابوون.

ڕاشیگه‌یاند: كه‌سێكی تریش هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ پارێزگای ئه‌دیامان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ دانیشتووی ئه‌و شوێنانه‌ن رۆژی 6ی شوباتی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ تێیاندا ڕوویدابوو.

له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی مانگی شوبات و پاش بوومه‌له‌رزه‌كانی تر ته‌نیا له‌ وڵاتی توركیا زیاتر له‌ 48 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، سه‌دان هه‌زار باڵه‌خانه‌ و خانووش خاپوور بوون و تا ئێستاش هه‌زاران هاووڵاتی له‌نێو چادر و خێمه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.