Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 02:57

 نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بۆرسەكانی هەولێرو بەغدا بزانە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حارسییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 154 هەزار و 750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە نرخی 100 دۆلار بە 156 هەزار و 400 دینار بوو.
هەروەها نرخی كڕین و فرۆشتن لە نووسینەگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا كەمیكردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 155 هەزار و 750 دیناری عێراقی بۆ هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی، هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 153 هەزار و 750 دیناری عێراقی بووە.
هاوكات لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتە 154 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی .
ئەم دابەزینە دوای ئەوە دێت كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتووی پەسەند كرد، كە بەهاكەی نزیكەی 200 ترلیۆن دینارە، كە گەورەترین پڕۆژە یاسایە لە مێژووی عێراقدا.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.