Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 11:14

بوومەلەرزەیەكی دیكە شاری مەڕەشی توركیای هەژاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.7 پلە ناحیەی گۆكسۆن-ی سەر بە شاری مەڕەش-ی لە باشووری توركیا هەژاند.
بەپێی زانیارییەكانی دەستەی بەڕێوەبردنی كارەسات و فریاكەوتن (ئافاد)، كە لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاویكردۆتەوە، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 09:47 خوولەك ،بە قووڵایی 7 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
لە 6ی شوباتدا دوو بوومەلەرزەی توندوتیژ بە گوڕی 7.7 و 7.6 باشووری توركیا و باكوری سوریای گرتەوە، و بەهۆیەوە دەیان هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و زیانێكی زۆری ماددییش لێكەوتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.