Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 20:41

ئێران لاوێكی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


سزای له‌ سێداره‌دانی لاوێكی كوردی خه‌ڵكی ڕوانسه‌ر له‌ بەندیخانەی کرماشان بە نهێنی جێبەجێ کرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو ، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی  كوردی خەڵکی گوندی کانی پەموو"ی سەر بە شاری ڕوانسەر له‌ كوردستانی ئێران بە ناوی ئارمین حەیرانی و تەمەن 20 ساڵ، بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لە ساڵی 2021 و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەسەریدا سەپاوە و دواتر بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها به‌ هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌" ئارمین حەیرانی لە کاتی تاوانەکەیدا تەمەنی 18 ساڵ و 4 مانگ بووە".

ناوبراو لە ساڵی 2020دا، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

له‌ كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: تاوه‌كو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتەدا بڵاو نەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.