Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:20

ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی دیکە لە شارێکی تورکیا ڕوویداوە

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.4 پلەی ڕێختەر شاری ئادانای لە باشووری تورکیا هەژاندووە.

سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) بڵاوی کردۆتەوە، کاتژمێر 03:31ـی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 03ـی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی ڕێختەر، پارێزگای ئادانای هەژاند.

ئاماژەی بەوەش دا کە چەقی بوومەلەرزەکە قەزای سایمبەیل سەر بە پارێزگای ئادانا بووە و لە قوڵایی 7.7 کیلۆمەتردا روویداوە.

لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی 6ـی شوبات، هەزاران پاشلەرزە و سەدان بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا ڕوویان داوە و بەردەوامی هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.