Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 09:30

بۆچی بایدن ڕەنگەكانی فڕۆكەی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەگۆڕێت؟

وازی لەو ڕەنگانە هێناوە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێش خۆی هەڵیبژاردبوو
کوردستان TV
100%

ڕۆژی هەینی هێزی ئاسمانی ئەمریكا ڕەنگی نوێی بۆ ئەو دوو فڕۆكەیەی سەرۆكایەتی ئاشكرا كردو رایگەیاند كە جۆ بایدن،سەرۆكی ئەمریكا وازی لەو ڕەنگانە هێناوە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێش خۆی هەڵیبژاردبوو.
بایدن ڕەنگی كلاسیكی شین و سپی بۆ دوو ئەو فڕۆكەیە هەڵبژاردووە كە لە قۆناغی دروستكردندان ،پێشریش جۆن كنێدی زیاتر لە 6 دەیە لەمەوبەر ئەو رەنگانەی هەڵبژاردبوو. 
دۆناڵد ترەمپ كە لە مانگی یەكی ساڵی 2021 پۆستەكەی بەجێهێشت، ویستی ڕەنگی دوو فڕۆكەی داهاتوو بگۆڕێت و سوور و سپی و شینێكی دەریایی هەڵبژارد. لەسەر مێزێك لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، مۆدێلێكی فڕۆكەیەكی بەم ڕەنگانە نمایش كرد.


ترەمپ ویستی هێڵێكی سوور لە ناوەڕاستی فڕۆكەكەدا دابنێت و بەشی خوارەوەی بە شینێكی تۆخ بۆیاغ بكرێت، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئاڵای ئەمریكا.
شایانی باسە وابڕیارە ئەو دوو فڕۆكە نوێیە لە ساڵانی 2027 و 2028 ڕادەستبكرێن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.