Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 07:36

باشترینه‌كانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دەستنیشانكران

کوردستان TV
100%


یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگی دەستنیشانكرد.
هەریەك لە یاریزانان ( ماركۆس راشفۆرد ، بێرند لینۆ ، كلیچی ئیهیناچۆ ، ئۆلی واتكینز ، مانۆر سۆلۆمۆن ، ئیمیرسۆن رۆیال ) پاڵێوراو بوون بۆ خەلاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ.
لە كۆتاییدا ماركۆس راشفۆرد ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد توانی خەڵاتەكە بباتەوە بۆ جاری دووەم لەسەر یەك و سێیەم جاری لەم وەرزەدا ببێته‌ باشترین یاریزانی مانگ كه‌ ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ر ده‌بێ تا یاریزانه‌كه‌ له‌ كۆتایی خوله‌كه‌دا ركابه‌ری بكات له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ .
لە مانگی رابردوودا راشفۆرد سێ سه‌تو هه‌شتاو هه‌شت خولەك یاری کردووە و توانی پێنج گۆڵی تۆمار بكات
بەوەش راشفۆرد ریكۆردەكەی محەمەد سەڵاحی یەكسان كردەوە كە لە وەرزی دوو هه‌زارو حه‌ڤده‌ بۆ دوو هه‌زارو هه‌ژده‌ توانیووی بۆ سێ مانگ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بباتەوە
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.