Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:41

ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی ئەكاپۆلكۆی كراوە گه‌یشته‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەی یاریەكانی قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانیەتی ئەكاپۆلكۆی كراوە، كەلەولاتی مەكسیك بەرێوەدەچێت، تێنسزانی ئەمەریكی تایلۆر فریتز، بەدوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لەهاونیشتمانیەكەی فرانسیس تیافۆی بردەوە.
 هەر لەسەرەتای یاریەكە فریتزی باڵادەستی خۆی سەپاندو هەردوو كۆمەڵەی بەئەنجامی شەش سێ، شەش چوار بردەوە، بەم بردنەوەیە تایلۆر فریتزی خۆی گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتایی، لەم قۆناغەش لەبەرامبەر تۆمی بۆڵی هاونیشتیمانی یاری دەكات، دوای ئەوەی تۆمی بۆل لەبەرامبەر ماكینزی ماكدۆنالد یاری كرد، بۆل زۆر بەئاسانی هەردوو كۆمەڵەی بەئەنجامی شەش دووو شەش دوو بردەوە.
 بەم بردنەوه‌یە تۆمی لەقۆناغی نیوەی كۆتایی لەگەڵ فریتزی یاری ده‌كاتوو و براوەیان ده‌گاته‌ یاری كۆتایی، هەر لەركابەریەكانی قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانیەتی ئەكاپۆلكۆی كراوە،  لەلێكس دی مینۆری ئۆسترالی رووبەرووی تارۆ دانیلی ژاپۆنی بووە، دی مینۆر توانی هەردوو كۆمەڵە بەئەنجامی شەش دوو، شەش دوو بباتەوە.
 بەم بردنەوەیە دی مینۆر خۆی گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتایی بۆ رووبەرووبونەوەی تێنسزانی دانیماركی هۆلگەر رۆن، دوای ئەوەی هۆڵگەر بەبراوەی یاری بەرامبەر ماتیۆ بیرتینی ئیتالی دانرا، بەهۆی كشانەوەی بیرتنی لەیاریەكەدا.  
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.