Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:00

بی ئێم دەبلیۆ ئۆتۆمبێلێكی زیرەكی دروستكردووە..بزانە تایبەتمەندییەكانی چییە؟

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای “BMW”ی ئەڵمانی ئۆتۆمبێلێكی نوێ و زیرەكی دروستكردووە كە بەرگری لە بێزاری و یەكرەنگی ڕۆژانە دەكات، بەو پێیەی ڕەنگی دەرەوەی بە ئارەزووی خۆی دەگۆڕێت و بەبێ ئەوەی پێویستی بە هیچ بۆیاخێك یان كاری دەستی هەبێت.
كۆمپانیا ئەڵمانییەكە لەم دواییانەدا ئۆتۆمبێلە داهێنەرەكەی ئاشكرا كرد، بەڵام ڕایگەیاند كە ناخرێتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن، چونكە تا ئێستا هیچ پلانێك نییە بۆ ئەوەی بیخاتە بەردەستی خەڵك.
ئاشكرا بووە كەئەمە یەكەم ئۆتۆمبێلە لە جۆری و شێوەی خۆی لە جیهاندا، بەو پێیەی پێشتر ئەم تایبەتمەندییە لە هیچ ئۆتۆمبێلێكدا نەكراوە.
لە ڕاپۆرتێكدا كە ڕۆژنامەی "دەیلیمەیڵ"ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆتۆمبێلە وەرزشییە كارەباییەكە ڕەنگی ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنێت بۆ گۆڕینی نێوان 32 ڕەنگ، لەوانە وەنەوشەیی، پەمەیی، زەرد، سپی و سوور.
جەستەی ئۆتۆمبێلەكە دابەشكراوە بەسەر 'مایكرۆكەپسول'، كە بریتین لە گەردیلەی بچووكی گۆشەیی و تیرەكەیان یەكسانە بە ئەستووری قژی مرۆڤ، ئەم مایكرۆكەپسولانە ڕەنگی ڕەنگاوڕەنگیان تێدایە كە بەهۆی كێڵگەیەكی كارەباییەوە هاندەدرێن، ئەمەش بەپێی ئەو ڕێكخستنەی كە هەڵدەبژێردرێت.ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ڕەنگی تایبەت لەسەر ڕووی هەر مایكرۆكەپسولێك كۆببنەوە و سێبەری دڵخواز بە جەستەی ئۆتۆمبێلەكە دەبەخشێت.
هەروەها ئەم ئۆتۆمبێلە داهێنەرە دەتوانێت لە پەنجەرەی لاوەكیدا وێنەیەكی ئاماژەیی شۆفێرەكە پیشان بدات، بەجۆرێك كە خەڵكی دەرەوە ببینن. هەروەها دەتوانرێت پەنجەرەی ڕەنگاوڕەنگ بەكاربهێنرێت بۆ 'كاڵكردنەوەی واقیع'، هەرچەندە ئەمە بۆ بەكارهێنان دروستكراوە كاتێك ئۆتۆمبێلەكە لێناخوڕدرێت.
كۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆتۆمبێلەكە تەنها نموونەیەكی سەرەتاییە و ناخرێتە بازاڕەوە. كاتێك پرسیار لە كۆمپانیاكە كرا سەبارەت بە ئامانجی گۆڕینی ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكە، ڕایگەیاند كە ئەمە "دیدگایەكە بۆ داهاتوویەكی دوور".
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.